ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نیسان تەواودەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری دا ئەم هەفتەیە کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بهێنێت.

بەپێی راگەیاندنێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری،یەک شەممە ٧/٥ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەدرێت. رۆژی دووشممە ٧/٦ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانی. رۆژی سێ شەممە ٧/٧ مووچەی خانەنشین دابەشدەکرێت. دوا رۆژ کە ٥ شەممەیە ٧/٨ مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێن.

هەرچەندە تا ئێستا وەزارەتی دارایی راینەگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت، بەڵام هەندێک پەرلەمانتار ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، مووچەیەکی تریش دەدرێت.



AM:09:36:05/07/2015