داعش هێرشیکی فرواوان دەکاتە سەر باشوری کەرکوکو لەشوێنێکەوە پێشڕەوی دەکات، وەستا رەسوڵ بەرپرسی میحوەرەکە رایگەیاند: بەیانی شکاندمانن.
بەرپرسی میحوەری کەرکوکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەستا رسوڵ لە لیدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند: کاتژمێر ١٢:١٠ شەوی رابردووە بە درێژی ٢٠ کم چەکدارانی داعش لە باشوری کەرکوک لەنزیک رەشاد لە قۆڵەکانی گوندی حومیرەو موره و نهوافل و ههردوو كۆمهڵگهی شههید و یهرموك هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگەو شەڕێکی زۆر قورس لە نێوان چەکدارانی داعش و پێسمەرگە قارەمانەکاندا روویدا.
بەرپرسی میحوەری کەرکوک ئاماژی بۆ ئەوە کرد چەکدارانی داعش لەگوندی مورەوە کەمێک پێشڕەویان کرد.
ئەو بەرپرسە وتی: شێخ جەحفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتە بەرەکانی شەڕ و پلانێکی تۆکمە دانرا بۆ شکاندنی چەکدارای داعش و پێشمەرگە دەستی بەهێرش کرد.
وەستا رەسوڵ : رایگەیاند : لە کاتژمێر ٦:٢٠ چەکدارانی داعش شکان و پاشەکەشەیان کرد.
سەبارەت بە کوژراوەکانی چەکدارانی داعش، وەستا رەسول وتی: نزیکەی ١٠٠ چەکداری داعش لەو شەڕەدا کوژران و لاشەی زۆربەیان لەبەرەکانی شەڕ جێماون.
زیانەکانی هێزی پێشمەرگە لەم شەڕە قورسەدا ٦ شەهیدو ١٩ بریندار.
بەپێی زانیارییەکانی سپی فرۆکەکانی هاوپەیمانان چەندینجار بنکەکانی داعشیان لەبەرەی شەڕەکە بۆردومان کردووە.