عەلی حەمە ساڵح بۆ بارزانی: ئەوەی كردتان ناعەدالەتییە
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رەخنە لە بڕیارێكی بارزانی دەگرێت‌و بە ناعەدالەتی وەسف دەكات.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان سەبارەت بە ئازادكردنی ژمارەیەك لە تاوانبارانی كوردستان روو لە مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان دەنوسێت: "به بڕیاری تایبه‌تی جه‌نابتان ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی تاوانباران که له زیندانه‌کانی کوردستان بوون ئازادکران، زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ش له هێزه‌کانی ناوخۆن".
هەروەها دەنوسێت: ئه‌مه ناعه‌داله‌تیه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه، چونکه زۆرێک له‌مانه تاوانی زۆر گوره‌تریان کردووه به به‌راورد به خه‌ڵکانێکی دیکه که ماوه‌یه‌کی زۆر زیاتره له زیندانه‌کاندان و ئێستاش ماونه‌ته‌وه".
عەلی ئاماژە بەوەش دەكات: هیچ یاسایه‌ک بۆ لیبوردنی تایبه‌ت نیه. پێشتریش تاوه‌کو ١ی٣ ئه‌م ساڵ به لێبوردنی تایبه‌ت ٩٠ که‌س ئازادکران. زۆرینه‌یان له هێزه‌کانی ناوخۆبوون.
PM:05:43:07/07/2015