به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریکا، مایکل هایدن ده‌ڵێت: عێراق و سوریا نه‌ماون و هه‌ق نییه ئه‌مه‌ریکا زیندوویان بکاته‌وه‌و پێویسته به‌راسته‌وخۆ چه‌ک بده‌ین به‌کورد.
له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ (لیڤگارۆ ) مایکڵ هایدن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 199 تا 2005 و پێشووتریش به‌رپرس له‌ناو چه‌ندین به‌شی ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌ڵێت: کورده‌کان هاوپه‌یمانه باشهکانمانن له ناوچه‌که‌دا، هه‌رچی رووبدات له‌ناوچه‌که ئه‌وان هاوپه‌یمانمان، چونکه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌نده به رۆژئاواوه.
ئه‌و پسپۆره گه‌وره‌یه ده‌ڵێت: زیندوکردنه‌وه‌ی سوریا‌و عێراق به‌ره‌و خراپترمان ده‌بات، ئایا سوپای عێراقتان بینیوه موسڵ بگرێته‌وه یان ئه‌نبار، تکریتیش به‌یارمه‌تی ئه‌فسه‌ره ئێرانییه‌کان گیرایه‌وه، ره‌نگه سوریا‌و عێراق ته‌نها وه‌ک کورسی له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بمێننه‌وه.
ئه‌و گه‌وره به‌رپرسی پێشوو ده‌لێت : ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژوودا بگێڕێن عێراق سێ ولایه‌ت بووه له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان، شیعه‌و کورد‌و سونه، ولایه‌تی موسڵ و به‌غدادو به‌سره، شتێک نه‌بووه ناوی عێراق بێت، له‌و باوه‌ره‌دام عێراق و سوریا سه‌رله‌نوێ زیندوونابنه‌وه، پێویسته بیر له ئهلتهناتیڤ بکه‌ینه‌وه.