لەسەرو بەندی پرسی سەرۆکدا..د. زانا رەووف باسی موگابی دەکات‌و دەڵێت: حەلی نییە

پەرلەمانتاری پێشووی گۆران لەسەربەندی تەوابوونی ماوەی سەرۆکی هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەکەی باسی بەتەمەنترین سەرۆکی جیهان رۆبەرت گابریل موگابی دەکات و دەڵێت: نە بەدیل هەیە، نە حەل.

د. زانا رەوف پەرلەمانتاری خوولی پێشووی لیستی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک باسی ژیاننامەی دیکتاتۆرترین سەرۆکی جیهان رۆبەرت موگابی دەکات و،  دەڵێت: لە دوا هەنگای ئەو سەرۆکە کە بەتەمەنرتین سەرۆکی جیهان دەژمێردرێت، وتویەتی پاش پەسەندكردنی یاسای هاوڕەگەزبازی لە ئەمریكادا، هەفتەی ڕابردوو موگابی داوای هاوسەرگیری لە باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا كرد.

د. زانا رەووف کە مامۆستای زانکۆشە، بەم شێوەیە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک زانیاری لەسەر موگابی دەخاتە روو:  
ناو : روبرت گابریل موگابی - Robert Gabriel Karigamombe Mugabe
تەمەن : 21 / 2 / 1924 ( 91 ساڵ ) - زیمبابۆی
بڕوانامە : خاوەنی (8 ) بڕوانامەی زانكۆیی جیا جیایە لە بوارەكانی ئابوری و پەروەردە و یاسادا .
پێشینەی سیاسی : شۆڕشگێرە - لە ساڵی ( 1960 ) ەوە سەرقاڵی كاری سیاسیە لە ڕێی پارتی نیشتیمانی دیموركراسیەوە.
پیشە : یەكەم سەرۆك وەزیرانی زیمبابۆی ( پیش قۆناغی سەربەخۆیی پێی ئەوترا ڕۆدیسیا ) ( 1980-1987 ) و دووەم سەرۆكی وڵات لە ساڵی 
( 1987 ەوە تا ئێستا ).
بە تەمەنترین سەرۆكی جیهانە لە ئێستادا.
لە گرنگترین وتەكانی
- هەرگیز ڕەگەزپەرستی كۆتایی نایەت مادام ئۆتۆمبێلی سپی تایەی ڕەشی لێ ئەبەستن.
- هەرگیز ڕەگەز پەرستی كۆتایی نایەت مادام خەڵك ڕەش بە مانای بەدبەختی ئەبینێت.
- هەرگیز ڕەگەز پەرستی كۆتایی نایەت چونكە ئەوترێت ئەوانەی باج نادەن بە دەوڵەت دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.
- مۆگابی خۆی بە سەرنج راكێشترین سەركردەی جیهان دادەنێت لە وێنەدا ( Photogenic )
- لە دواهەمین لێدوانیشیدا پاش پەسەند كردنی یاسای هاوڕەگەزبازی لە ئەمریكادا ، هەفتەی ڕابردوو داوای هاوسەرگیری لە باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا كرد.
مۆگابی : نە بەدیللی هەیە نە حەل !!!!.



PM:03:18:08/07/2015