بۆ قسەکردن لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم، وا بڕیارە سبەی ٧/٨ وەفدێکی یەکێتی سەردانی گۆڕان بکەن‌و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کۆببنەوە.
میدیاکانی گۆڕان لە میانەی هەوڵێکیاندا بڵاویان کردەوە کە لەسەر پرسی سەرۆکی هەڕێم سەردانی گۆڕان دەکات.
لەهەواڵەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوەکە كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ڕێگه‌ی وه‌فدێكه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی خستیه به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستوری هه‌رێم .
وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم هەفتەیە سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و پێشنیاری حزبه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه پێدان، كه دیارترینیان ته‌واوبوونی ئه‌م خوله‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانییه له‌گه‌ڵ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.