شەڕ لەنێوان شەڕڤانان‌و چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە

بەپێی بەیاننامەیەكی یەپەگە ئەمرۆ هەینی له‌سه‌ر رێگای ره‌قه‌و گرێ سپی شه‌ڕو روبه‌روبونه‌وه‌ی توند له‌نێوان شه‌ڕڤانان‌و چەكدارانی داعش به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان چه‌ندین هێرشی تیرۆریستانیان تێكشكاندووه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌سه‌ر شه‌ڕو روبه‌روبوونه‌وه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ خۆرئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر رێگای ره‌قه‌و گرێ سپی له‌نێوان شارۆچكه‌ی عه‌ین عیساو چیای عه‌بدولعه‌زیز به‌ سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیانكردۆته‌سه‌ر شه‌ڕڤانان‌و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكێندراون‌و شه‌ڕو روبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندی تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شده‌خاته‌رو، ئێواره‌ی دوێنێش تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردۆته‌سه‌ر گوندی (شه‌رگات) له‌نزیك چیای عه‌بدولعه‌زیز‌و شارۆچكه‌ی گرێ سپی‌و شه‌ڕو روبه‌روبوونه‌وه‌ له‌وناوچه‌یه‌ش به‌رده‌وامه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی نزیكی چیای عه‌بدولعه‌زیز رزگاركراوه‌ له‌ئێستادا پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌مین‌و ته‌قه‌مه‌نی به‌رده‌وامه‌و له‌ئه‌نجامی پاككردنه‌وه‌كاندا ته‌رمی 6 تیرۆریست دۆزراونه‌ته‌وه‌.

یه‌په‌گه‌ ده‌شڵێت: له‌باشوری كۆبانیش تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌هێرشكردن كردووه‌و له‌وناوچه‌یه‌ش شه‌ڕڤانان به‌توندی روبه‌رویان بوونه‌ته‌وه‌.



PM:01:33:10/07/2015