عەلی حەمە ساڵح بڕی فرۆشی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بری فرۆشی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت ئەو بڕە دەدرێت بە وەزارەتی داریی هەرێم.
لەمبارەیەوە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان بە (knn)ی راگەیاند فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، بڕیاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت‌و غاز‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بڕیاریان له‌سه‌رداوه.
له‌باره‌ی بڕی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمیش ئاشكرایكرد، بڕی فرۆشتنی نه‌وته‌كه له(٨٠٠) بۆ (٨٥٠) ملیۆن دۆلار ده‌بێت، ئه‌و پاره‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، نزیكه‌ی (١٥٠) ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیاكان ده‌بێت‌و ئه‌وی تریشی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری، وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕاشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت‌و غاز، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو كۆبوونه‌وه‌ی كردوه‌و كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كراوه‌و تێیدا بڕیاردراوه، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رپرسه له‌پاره‌ی نه‌وت‌و ده‌یهێنێته‌وه كوردستان‌و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی پاره‌كه ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مان پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد، به‌گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه، نرخی دۆلار دابه‌زین‌و هاوسه‌نگی به‌خۆوه ببینێت.
PM:02:28:10/07/2015