ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەعدی پیرە رەخنە لە پارتی دەگرێت و دەڵێت: جگه له پارتی كه‌س ئاگای له مه‌له‌فی ئاسایش نییه و دانانی دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ وه‌ك جێگری ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا ناوه و هیچ كاری پێنه‌كراوه، یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ كاری پێنه‌كراوه ته‌نیا ناوه، كاك خسره‌و یه‌ك رۆژیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌وامی نه‌كرووه."
ۆیرە بە تەلەفزیۆنی nrt راگەیاند: "ئێمه ئاگامان له مه‌له‌فی وه‌زه و نه‌وت نییه، و ته‌نیا شته گشتیه‌كان ده‌بینین، وه‌زاره‌تی سامانه سورشتیهكانیش هه‌ر له‌ناو یه‌ك جانتادایه و نه‌بووەته دامه‌زراوه".
سه‌عدی پیره کە لە واشنتۆنە له سمینارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كوردی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەكێتی پابه‌نده به ڕێكکه‌وتنی ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٣ كه تیایدا ته‌نیا دوو ساڵی بۆ بارزانی درێژكردووەتهوه و به‌پێی ئه‌و یاسایەش بارزانی بۆی نییه خۆی كاندید بكاته‌وه.