هێزی پیشمەرگە 40 چەكداری داعشیان كوشت
هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی شەنگال پاش شەڕێكی قورس توانیان گوندێك ئازاد بكەن. لەوشەڕەدا 40 چەكداری داعش كوژران‌و بەدەیانی دیكەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له چیای شنگال، بەماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وت: دوای شه‌ڕێكی سه‌خت و دژوار، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان له گوندی گابارا، چه‌كدارانی داعش تێك‌بشكێنن و زیانێكی زۆری ماددی و گیانییش له تیرۆریستان بده‌ن.
وتیشی: له‌و شه‌ڕه‌دا بێئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی به‌ركه‌وێت، زیاتر له 40 تیرۆریست كوژراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوونه و به برینداری به‌ره‌و شنگال هه‌ڵاتوونه، هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا 5 ئۆتۆمبێلی داعشان تێك‌شكێنران، كه هه‌مه‌ڕێك و زریپۆشێك و سێ پیكاب بوون.
ئاماژه‌ی بەوەشدا: ئێستا گوندی گابارا به ته‌واوه‌تی له چه‌كدارانی داعش پاك‌كراوه‌ته‌وه و گونده‌كه له ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه و ڕه‌وشه‌كه‌یش ئارامه.
PM:03:34:12/07/2015