دەیلی مەیل: ژنانی داعش بەنیازن هێرشی خۆكوژیی بكەنە سەر ئەوروپا

رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردەوە داعش هەوڵدەدات لەرێگەی ژنانی ناو ریزەكانی خۆی لەناوەندە گەشتیارییەكانی وڵاتانی ئەوروپا، ئەفریقا‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشی خۆكوژی ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵەكە داعش بەنیازە لەم رێگەوە ناوەندە مەحسییەكانی ئەوروپا بكاتە ئامانج‌و بە پێی شارەزایەكی سوری، بڕیارە داعش گروپێكی 10 كەسی لەژنانی خۆكوژ بەناوی (الخنسا) بۆ هێرشی خۆكوژی بۆسەر ناوەندە مەزهەبییەكانی ئەوروپا رەوانەی ئەو كیشوەرە بكات.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات 60 ژنی بە رەگەز بەریتانی ئەندامی ئەو گروپە ترسناكەی داعشن‌و راهێنانی سەربازییان پێكراوە.



PM:10:49:13/07/2015