یەكێك لە پێشمەرگە دیلەكان بەدەستی داعش شەهید كرا

پێشمەرگەیەكی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەدیل گیرابوو، ئەمرۆ لەشاری موسڵ بەدەست ئەو چەكدارانە شەهید كرا.

لەمبارەوە  "غەیاس سورچی”، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوای داگیر كرد، پێشمەرگەیەك بە ناوی "بەدر شەوكەت گۆیانی” كە دانیشتووی گەڕەكی (ڕەشیدییە)ی شاری مووسڵ بوو و سەر بە عەشیرەتی كوردی (گۆیانی) بوو، لەو كاتەدا لە پشوودا بوو، كەوتە دەست داعش و وەك دیل لە لای ئەو ڕێكخراوە توندڕەوە مایەوە.

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بەدر شەوكەت، پێشمەرگەی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و ئەمڕۆ لە ناوچەی (بابل تۆپ)ی ناوەڕاستی شاری مووسڵ، لە لایەن داعشەوە شەهید كراوە.



PM:11:00:13/07/2015