عادل موراد داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات

سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پێیوایە ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێت، هەڵبژاردنی پێشوەخت باشترین چارەسەرە.

لە وتارێکدا، عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند دەڵێت: ئەوەی كە پەیوەستە بە مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و شێوازی دەسەڵات لە كوردستان , پابەندبوونم دووپات دەكەمەوەلە بە ڕادەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات وە پشت بەستن بە شێوازی پەرلەمانی وەكو شێوازێك بۆ دەسەڵات لە هەرێمدا  وە رێكخستنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم وە بكرێت بە تەشریفاتی بە جۆرێك بگونجێت لەگەڵ دەسەڵاتەكانی شێوازی پەرلەمانی.

ناوبراو لەسەر فەرمانگەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم تۆمەتباری دەکات بە ناهاوسەنگی و دەڵێت: بابەتە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمە كە لەلایەن حیزبەوە بەرێوە دەبرێت وە هیچ رەچاوی هاوسەنگی و لێهاتووی شەراكەت ناكرێت تێدا.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوت عادل موراد داوا دەکات دۆسیەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ڕادەستی پەرلەمانی هەرێم و لیژنە تایبەتەكان بكرێت بۆ بەرێوەبردن و پشكنینی ناوەرۆكەكەی و قەبارەی سەرچاوە و داهات و نرخەكانی فرۆشتن و كڕین و ئالیەتی بەدەستهێنانی داهات و چۆنیەتی دابەشكردنی ,بەمەبەستی دەركردنی ئەم دۆسێیە لەژێر هەیمەنەتی حیزبی و نەبوونی شەفافیەت تێیدا .



PM:12:30:14/07/2015