"جەعفەر ئیمینكی بەقەد هەر 38 پەرلەمانتارەكەی پارتی چەكی بۆكڕاوە"

پاش ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕه‌تیكرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی وه‌ربگرێت، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەلێت: ئەو تفەنگانە بۆ پەرلەمانتار نیە‌و بۆ پەرلەمانە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسێۆنی پارتی دەداتەوە دەڵێت: ئەم تفەنگانەی کەئومێد خۆشناو باسی کردبۆ پەرلەمانتار نییەو بۆ پەرلەمانە، ئەگەر پەرلەمانتارێک بیەوێت دەتوانێت چەکێک وەک ئامانەت وەربگرێت ئێمە ئەمەشمان ناوێ.

رەخنەی ئەوەشی ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کردووەو نوسیویەتی ، دەبوو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد باسی ئەوەشی کردبا کەجێگری سەرۆکی پەڕلەمان بەقەد ھەر ٣٨ پەرلەمانتارەکەی پارتی چەکی بۆکڕاوە لە پارەی پەرلەمان ھەروەھا باسی ئەو چەندین ملیۆنە دۆلارەشی کردبا لە خولەکانی پێشوو دەخوراو دەدزا وە باسی ئەو سەرۆک پەرلەمانەشی کردبا لە کونفەیکونێک خەزوورێکی بەتەمەنی و برایەکی بەتەمەنی و سێ برازا(دوو خوشک و برایەک) کردنی بە راوێژکارو بێ ئەوەی کەس راوێژیان پێبکات خانەنشینی کردن.
ھەروەھا دەشپرسێت:باسی ئەوەشی کردبا، کێ بوو ١٦ دەفتەری دا بە ھەر یەک لە راوێژکاران؟ چۆن بوو! بەپێی چی!!

دەشڵێ" بەڵگەکان لای منە، بەڵام ئێستا دەگەڕێتەوە خەزێنەی وڵات و بەھۆیەوە خەرجی پەرلەمان ٢٠ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە، دەیان دۆسییەی گەندڵی، کە لە ئایندەدا دەیدمە دادگا.

لەکۆتایشدا ئەوەش دەڵێت" ھیوادارم ھاوکاربن بۆئەوەی موچەی پەرلەمان بۆ نیوە کەمکەینەوەو خانەنشینی پەرلەمانتار نەھێڵین و ٤٨ ملیۆنەکەی خانەنشینی رەتکەینەوە، ئەمە ئیمتیازە نەک کڵاشینکۆفێک دوو ساڵ لاتبێت و بیدەیتەوە



PM:02:42:14/07/2015