سهرۆکی لیژنەی سامانەسەروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان، شێرکۆ جەودەت رایگەیاند کەدەستیان بەلێکۆڵینەوە لەو دوو کێڵگە نەوتیەی کەرکوک کردوە کە نەوتەکەی رحژانه بە تەنکەر دهفرۆشرێت.
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا، شێرکۆ جەودەت رایگەیاند کەداوایان لە وەزارەتی سامانەسروشتەکان کردوە کە زانیاریان بدەنێ لەسەر فرۆشتنی نەوت لەو دوو کێڵگە نەوتیەی کەرکوک، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی نوسراوەکەی لیژنەی سامانە سروشتیەکانی نەداوەتەوە.
پێشتر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەسەر لیستی یەکێتی، رێیوار تەها لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NRT ئاشکرایکرد کە رۆژانە لە دوو کێڵگەی نەوتی کەرکوکەوە رۆژانه ههریهکهیان 300 تهنکهر نهوت دەفرۆشرێتو کەس نەداهاتەکەی دەزانێت و نهزانیاریش ههیه لهسهر ئهوهی چۆن فرۆشراوە.