ڕامبۆ شەڕ دژی داعش دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی سیلڤستەر ستالۆن، دەیەوێت لە نوێترین فیلمیدا شەڕی داعش بكات.

سیلڤستەر ستالۆن دەیەوێت بەشێكی نوێی زنجیرە فیلمی ڕامبۆ بەرهەم بهێنێت و كە تێیدا دژی تیرۆرستانی داعش لە عێراق و سوریا شەڕ دەكات، لەئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەكە.

ڕامبۆ لە كۆنگرەیەكدا لە سان دێگۆ ئاماژە بەوە كردووە كە بەرهەم هێنانی ئەم فیلمە زۆر لە ڕاستییەوە نزیك دەبێت بەراورد بە فیلمەكانی دیكە.

پێشتر ستالۆن لە ساڵی 1988 بەشی سێهەمی فیلمی ڕامبۆی لە ئەفغانستان بەرهەمهێنا، ئەویش لە ساتەوەختی شەڕی سۆڤێتدا بووە.



PM:02:32:15/07/2015