وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاشكرایدەكات بەنزینی زیاتری داوە بە هەولێر

دوای ئەوەی سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێداوانێكدا ئاشكرای كرد وەزارەتی سامانە سروشتیەكان جیاوازی دەكات لەبەشە بەنزینی سێ پارێزگاكەی هەرێم، وەزارەتەكە لەرونكردنەوەیەكدا هۆكاری زیاتر ناردنی بەنزین بۆ هەولێر دەخاتەڕوو.

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایدەگەیەنێت: لەم چەند ڕۆژەی رابردوودا هەندێك لە پەرلەمانتارە بەرێزەكان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و میدیاكان باسیان لە نایەكسانی لە دابەش كردنی بڕی پێویستی بەنزین كردووە لە پارێزگای سلێمانی بە بێ هیچ زانیاریەك و هەبوونی هیچ بەڵگەیەك وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تاوانبار دەكەن بە ناعەدالەتی لە دابەش كردنی بڕی بەنزینی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی.

دەقی بەیاننامەکە:

لەم چەند ڕۆژەی رابردوودا ھەندێک لە پەرلەمانتارە بەرێزەکان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و میدیاکان باسیان لە نایەکسانی لە دابەش کردنی بڕی پێویستی  بەنزین کردووە لە پارێزگای سلێمانی بە بێ ھیچ زانیاریەک و ھەبوونی ھیچ بەڵگەیەک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوانبار دەکەن بە ناعەدالەتی لە دابەش کردنی بڕی بەنزینی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی ، ئێمەش بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بۆ سەرجەم ئەم بەرێزانە و ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە:

بە پێی نوێترین خشتەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم کە لە 31/5/2015 نوێ کراوە تەوە ژمارەی ئۆتومبیلی تایبەت وکرێ و کاتی و کارتی زانیاری ( ژمارەی دەرەوەی ھەرێم ) کە بە بەنزین ئیش دەکەن بەم شێوەیە خوارەوەیە  :

ژ ناوی شارەکە ژمارەی ترۆمبیل رێژەی سەدی

١ ھەولێر           448521   % 50,29

٢ سلێمانی         283117   %31,74

٣ دھۆک           160174       %17,96

  کۆی گشتی         891812      % 100

قەیرانی بەنزین کە لە مانگی 6/2015 دەستی پێ کرد ، وەزارەتمان لە مانگی حوزیراندا (134,703,904) ملیون لتر بەنزینی دابەش کردوە بەم شێوەیە :

ژ ناوی شارەکە بەنزینی دابەش کراوە بە لیتر رێژەی سەدی

١ ھەولێر             64,320,120        %47,74

٢ سلێمانی          48,021,940        %35,65

٣ دھۆک             22,361,844        %16,6

کە رۆژانە بە رێژەی 4,5 ملیون لتر دابەش کراوە ئەمەش لە بەر ھۆکاری نەھاتنی بەنزین لەدەرەوەی ووڵات وکێشەی تەکنیکی پاڵاوگەکانی کوردستان بووە .

بە پێ ی ئەو ئامارانەی کە ئاماژەمان پێداوە پارێزگای سلێمانی لە جیاتی بە رێژەی (31,74 %) بەنزین وەربگرێت لە (35,65 %) ی وەرگرتووە ، کاتی ئێستا لە بەر ئەم بارودۆخەی کە کوردستان تیایدا تێپەردەبیت وەزارەتمان تەنھا ئەوەی لە توانادایە و لە بەر ئەوە  ھانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ دابین کردنی بڕی بەنزین .

لە کۆتایدا ھەر بەرێزێک  لێدوانێک بدات یان  بە دواداچوون بۆ  ئەم بابەتەنە بکات باشتر وایە لەگەڵ وەزارەتمان ھەماھەنگی بکات کە تا ڕاستییەکان  وەک خۆی ئاشکرا بکرێت بۆ ھەموو لایەک و لە خزمەت بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان بێت .

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

15/7/2015



PM:04:10:15/07/2015