سێ پەرلەمانتاری پسپۆڕ: چیتر بڕوا بەژمارەکانی ئاشتی هەورامی ناکەین

هەر سێ ئەندام پەرلەمانی کوردستان د. شێرکۆ جەودەت، عێزەت سابیر، عەلی حەمە ساڵح لە سێ لێدوانی جیادا رایانگەیاند : کە چیتر ئەوان بڕوا بە ژمارەو داتاکانی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان ناکەن.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان د. شێرکۆ جەودەت لە بەرنامەی کاتژمێر ١٠ کەناڵی knn رایگەیاند: زانیارییەکانی ئاشتی هەورامی هەڵە بوون. هەروەها سەرۆکی لیژنەی دارایی عێزەت سابیر و ئەندامی لیژنەی دارایی عەلی حەمە ساڵح لە بەرنامەی ( رووداوی ئەمڕۆی)ی شەوی ٧/١٥ تەلەفزیۆنی رووداودا رایانگەیاند کە چیتر بەهیچ جۆرێک بڕوا بە " ژمارەکانی ئاشتی هەورامی ناکەن". ( ئاماژەیە بۆ ئەو ژمارانەی لەسەر بەرهەمهێنان و داهاتی نەوت داویەتی بەو پەرلەمانتارانە).
شێرکۆ جەودەت لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە وەزیری سامانە سروشتیەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ لێپرسینەوە، تادەگاتە لێسەندنی متمانە. 

ئەو سێ ئەندام پەرلەمانە نوێنەرایەتی هەری سێ فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو دەکەن لەبواری سامانە سروشتییەکان و بواری دارایدا، ئێستا بەس فراکسیۆنی پارتی داکۆکی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات.



AM:10:46:16/07/2015