بڕیارێكی گرنگی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی

دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رێناماییەكانی "بەخشینی نمردە” بە قوتابیان و خوێندكارانی ساڵی خوێندنی ساڵی (2014 ـ، 2015) راگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.


دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەو قوتابی و خوێندكارانەی پۆلی (دوانزە)ی ئامادەیی لقەكانی (زانستی و وێژەیی) كە وەك یەكەم ساڵ بەشداری تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی (2013 ـ 2014)ی زایینییان كردبوو و دەرنەچووبوون و ئەمساڵی پاش بەشداریكردنەوە دەرچوون، لە ڕۆشنایی بڕیاری هەردوو (وەزارەتی پەروەردە) و (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) كە ساڵی خوێندنی (2013 ، 2014) بە ساڵی نەكەوتن (عدم رسوب) هەژمار كراوە، بۆیە بە پێی خاڵی (سێیەم)ـی رێبەری قوتابی/ خوێندكارانی ساڵی (2014 ـ، 2015)، دەرچووانی هەردوو لقەكە بۆ ئەمساڵ ڕێنماییەكانی (بەخشینی نمرە) دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانستی
16/7/2015 ـ هەولێر



PM:02:37:16/07/2015