سروە عەبدولواحید بۆ مەنسور بارزانی: حەقوایە ئیعتراف بە دۆڕان بكەن

پاش ئەوەی لەلایەن مەنسور بارزانی، كوڕی سەرۆكی هەرێمی رەخنەی توند لەكەناڵی ئێن ئارتی‌و پەرلەمانتار سروە عەبدواحید گیرا سەبارەت بە راپرسییەكی ئێن ئارتی، پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەلێت: حەق وایە ئێعتراف بەدۆڕان بكەن.

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ سپی ناردوە، دەڵێت: بە هەموو قوەتی خۆتان و هەموو پەیجەکانتان ٥٠ هەزار دەنگتان بۆ کۆکراوەتەوە ، ئەمەیە کێشەکەی ئێوە ، وە حەق وایە کە دۆران ئیعتیراف بکەن ، ناکرێت کە براوە بوویت بلێیت ئەم راپرسییە زۆر راستە و کە دۆرایشیت بلێیت تەزویر کراوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

سەبارەت بە بلاوکراوەیەکی کوری سەرۆکی هەرێم "مەنسور بارزانی" لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان ، بە پێویستم زانی چەند خالێک روون بکەمەوە :

١- سەبارەت بە خالی یەکەمی ئەو کە باسی ئەوە دەکات گوایە دەیان هەزار سیمکارتی ئاسیا سێل هێنراوە دابەش کراوە ، باشە من لە خۆی دەپرسم ، کە کۆی ژمارەی دەنگدەران چەندە بووە ؟ دەنگەکانی کاک نەوشیروان چەندە بووە ؟ هەموو دەنگەکانی کاک نەوشیروان ٧٠ هەزار دەنگ بووە ، ئیتر دەیان هەزار سیم کارتی چی ؟ قابیلە گۆران بە تەنها نیو ملیۆن دەنگی راستەقینەی هێناوە ، ئێستا بە پشتیوانی زۆربەی لایەنگرانی حیزبەکانی تریش حەفتا هەزار دەنگ زۆرە بۆ کاک نەوشیروان ؟

٢-کێشەکە لەوەدایە کە دەنگی بارزانی تەنها پەنجا هەزار دەنگ بووە ، باشە لە راپرسییەکەی پێشوی ئێن ئار تی کە ٪٨٥ لەگەل مانەوەی بارزانی بوو ، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگ بە بارزانی درابوو، کوا ئەو یەک ملیۆنە ؟ بۆ تەنها ٥٠ هەزار کەس دەنگی دا لە راپرسی دووەم ؟ یان دیارە راپرسی یەکەم مەجالی تەزویری تیا بوو ، وە هەر کەسە و دەیتوانی ١٠٠٠ دەنگ بدات و ئەمەیان مەجالی تەزویری تیا نەبوو !!

٣- لە خالی دوودا باسی ئەوە دەکات گوایە هەر ژمارەیەک دەتوانێت دوو دەنگ بدات ، جارێ جگە لەوەی کە ئەم قسەیە راست نییە و زۆرێک لە هاولاتییان محاوەلەیان کردووە و کەس نەیتوانیوە دووو جار دەنگ بدات ، بەس گریمان ئەم قسەیە راستە ، ئایا تەنها گۆرانەکان دو جار دەنگ دەدەن یان ئەم قسەیە بۆ ئێوەیش راستە ؟ ئەوەتانێ ئێوە باش دەزانن کە دوو دەنگ دراوە ، کەواتە درێخیتان نەکردووە ئەگەر ئەو قسەیە راست بێت .

٤-لە خالی سێدا باسی ئەوەی کردووە بێ ژمارەی تێلیش دەیان دەنگ دەدرێت ، باشە ئەگەر ژمارەی هەلەیش داغل بکەیت ئەوا کۆدەکە دەچێت بۆ ئەو ژمارە هەلەیەی کە بوونی نییە ، ئەی دوایی چۆن کۆدەکەت دەست دەکەوێتەوە ئەگەر ژمارەکە بونی نەبێت و نامەت پێ نەگات ؟

بۆیە لە کۆتاییدا حەقە بزانن کە حەجمی راستەقینەتان چەندە ، بزانن کە لە دەنگدانێکدا کە تەزویری تیا نەکەن چەند دەنگ دەهێنن ، بزانن کە بە هەموو قوەتی خۆتان و هەموو پەیجەکانتان ٥٠ هەزار دەنگتان بۆ کۆکراوەتەوە ، ئەمەیە کێشەکەی ئێوە ، وە حەق وایە کە دۆران ئیعتیراف بکەن ، ناکرێت کە براوە بوویت بلێیت ئەم راپرسییە زۆر راستە و کە دۆرایشیت بلێیت تەزویر کراوە ، بۆچی لە راپرسی پێشوو کە بارزانی ٪٨٥ ی هێنا هەمووتان بە شان و بالای راپرسییەکەتان هەلدەدا ؟اا نەتانوت سروه سەربەرشتی رابرسیەكە دەكات...



PM:03:05:16/07/2015