داعش لە حەسەکە شکا

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە حەسەکە رایگەیاند : چەکەدارانی داعش لەشاری حەسەکە شکان و لەبەرەکانی شەڕ هەڵدێن.

ئاژانسی هاوار نیوز لەزاری شەڕڤانانی یەپەگەوە رایگەیاند : شەڕی نێوان چەکدارانی داعش دوای شکانیان ئێستا لەباشوری رووباری خاپورو لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە بەردەوامەو چەکدارانی داعش بەرەو باشوری رۆژهەڵاتی شارەکە هەڵدێن.

لەشەوی رابردوەوە ٧/١٥ شەڕڤانان دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان لە باشوری شاری حەسەکە کردووەو توانیویانە ناوچەکانی نێوان شاخی کەزوان و رووباری خاپور پاکبکەنەوەو رێگای شەدادە- رەقە کە درێژدەبێتەوە بۆ حەسەکە کۆنترۆڵبکەن، هاوکات شەڕڤانان رێگای نێوان دێر زور و حەسەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. هەروەها شەڕڤانان توانیویانە بەندیخانەی ( ئەحداس )ی شارەکە کۆنترۆڵبکەن.

هاوار نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە شەورۆژی رابردوودا دوو زرێپۆش و تانکێکی داعش سوتێنراوەو ٢٩ چەکدارای داعش کوژراون کە لاشەی ٢١ چەکدارای ئەو رێکخراوە کەوتۆتە دەستی شەڕڤانان. 



PM:09:20:16/07/2015