ئێوارەی ٧/١٦ خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژی تێزاب رشتن بە چوار ئافرەتدا خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
ماڵپەڕێ رۆژهەڵات تایمز بڵاویکردەوە بەمەبەستی مەحکومکردنی هێرشی تێزابرشتن بەسه‌ر 4 ژن بە ناوه‌کانی (سوێسنه ئیسماعیلنهژاد)، (تروسکه مه‌ردانبه‌گی)، (سوڕەییا کەیخوسرەوی) و (نادیا مەعرووفی) له شاری بۆکان، دوێنێ کاتژمێر حه‌وت و نیوی ئێواره، هاووڵاتیانی شاری بۆکان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له‌و شاره، به دروشمی: نا بۆ توندوتیژی دژ به ژنان" و "داواکردنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایش" رژانە سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ئەو ماڵپەڕی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزه تایبه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانه و تا کاتژمێر ٧:٣٠ ی ئێواره، که‌سێک به ناوی (سه‌عید حه‌سه‌نزاده) ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
دوو رۆژ لەمەوبەر له بلواری کوردستانی شاری بۆکان، به تێزاب هێرش کرایه سه‌ر چوار ژن و یه‌کێک له‌و ژنانه به ناوی (سوێسنه ئیسماعیلنهژاد) 24 ساڵان و خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری و یه‌کێک له چالاکی مه‌ده‌نیی شاری بۆکان، به‌و هۆیه‌وه شان و ملی سووتا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوە.