کەوکەبێکی گران بەها لەزەوی نزیک دەبێتەوە!

‌وێنەی کەوکەبە
کەوکەبێکی گران بەها کەهەمان پێکهاتەکانی زەوی هەیە بەخێراییەکی زۆر زەوی نزیک دەبێتەوەو شارەزایانیش نرخەکەی بە 5 ترلیۆن دۆلار دەخەمڵێنن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە کۆمپانیای ولفت کەکەکۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بەگەڕان بۆ جۆری مادەکان لەسەر هەسارەکانی دیکە، باس لەوە دەکات ئەو کەوکەبە بڕێکی زۆر پلاتنیۆمی تێدایە کە نرخەکەی دەگاتە 5 ترلیۆن دۆلار.

بەگویرەی ئەو رۆژنامەیە ئەو کەوکەبە رۆژانە 1 ملیۆن‌و نیو میل دەبڕێت‌و رۆژی یەکشەممە دەبێتە نزیکترین کەوکەب لەزەویەوە‌و دواتر دوردەکەوێتەوە.


PM:04:48:18/07/2015