یەپەگە بە ڤیدیۆ پێشانی دەدات داعش چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە

‌وێنەی بریندارێک
شەڕڤانانی یەپەگە لە ڤیدیۆکەدا پێشانی دەدەن کە چەکدرانی داعش لەڕێگای گوولەهاوەنەوە چەکی کیمیاویان لە ناوچەی حەسەکەو تەل براک بەکاری هێناوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە رۆژی ٦/٢٨ چەکدارانی داعش لەو دوو بەرەیەی شەڕ چەکی کیمیاویان دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەکارهێناوە.

لە دیمەنەکاندا ئەو رەنگە ئاڵتونیە لە پاشماوەی گوولە هاوەنەکان دەردەکەوێت، هەروەها لە ڤیدیۆکەدا شەڕڤانان دەردەکەون کەکەمامەیان بەستووە بەدەمووچاویان داپۆشیوە.

ڤیدیۆکە کۆمەڵێک هاوڵاتیش پێشان دەدات کە لەسەر ئەو بۆنەی لە بۆردومانەکەوە بەو چەکە دەرچووە قسە دەکات، هەروەها هەندێک شەڕڤان پێشان دەدات کە بەر بۆردومانی ئەو چەکە کەوتوون کە دووچاری هەناسە توندی و ژەهراوی بوون بوونەتەوە.

ئاژاسنی هاوار چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پزیشکێکدا دەکات لەشاری حەسەکە بەناوی فارس حەمۆوە کە چارەسەری بریندارەکانی کردووەو دەڵێت: ئەو گوولە هاوەنانە مادەی کلۆرو کبریتیان هەڵگرتووە.




PM:06:04:18/07/2015