پارتی:سكرتێری پەرلەمان هێشتا لەنێوهەوای نمایشە ئیعلامییەكەی6/23دا دەژی
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان دەداتەوە لەسەر كڕینی چەك بۆ پەرلەمانتاران كوردستان.
ئۆمێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی ئەو هەڵوێستەی فراكسیۆنەكەیان سەبارەت بە رەتكردنەوە چەك بۆ پەرلەمانتاران بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: ''ئێمه گوتوومانه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فراكسیۆنه‌كان داوای كڕینی چه‌كیان كردووه، بۆ نووسراوه‌كه‌ش گوتوومانه به واژۆی سكرتێری په‌رله‌مانه، واتا سكرتێری په‌رله‌مان ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات كه نووسراوه‌كه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه به واژۆی سكرتێری په‌رله‌مان بووه.''
پێوه‌ست به گوته‌ی (فه‌خره‌ددین قادر)یش كه ده‌ڵێت، پارتی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات و كارێكی نایاسایی ده‌كات، (خۆشناو) ڕووی پرسیاری ده‌كاته (فه‌خره‌ددین قادر) و ده‌پرسێت ''ئایا كاری نایاسایی ئه‌وه‌یه ئێمه ره‌تی بكه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌ی كه جه‌نابتان كردووتانه، ئاخر نووسراو له سه‌ڵاحیه‌تی جه‌نابتاندا نییه واژۆی بكه‌ی و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یشی بكه‌ی. چونكه نووسراو له په‌رله‌مانه‌وه و راسته‌وخۆ بۆ وه‌زاره‌ت ناكرێ، ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكار كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت نووسراو ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایاساییه‌كی دیكه‌ی تێدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پاسه‌وانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆین، به‌ڵام ئێوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌تان داوا كردووه.''
ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یش كه سكرتێری په‌رله‌مان ده‌ڵێت، گوایه پارتی حیساباتی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه، (خۆشناو) ده‌ڵێت، ''ئێمه‌ش له كاك (فه‌خره‌ددین) ده‌پرسین كه دیاره هه‌ر له نێو هه‌وای ئه‌و نمایشه ئیعلامییه ده‌ژیێن كه له 23ی حوزه‌یران كردتان.''
(ئومێد خۆشناو) ڕوونیشی كرده‌وه: "ره‌تكردنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌و روانگه‌یه‌وه بووه كه چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه زه‌روورتره، چونكه له ئێستادا پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشمان هه‌ن و له سه‌نگه‌ره‌كان و دژ به داعش له شه‌ڕدان، به خوێن و چه‌ك و ماڵی خۆیان به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، ناكرێ چه‌ك به ئه‌و خۆبه‌خشانه نه‌درێ و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چه‌ك وه‌ربگرن؛ شانازییش به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشمان نه له دژی كه‌سه و نه له‌به‌ر خاتری كه‌سیشه.''
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایشی كرد كه: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قبووڵی كردبوو چه‌ك بدرێته ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خۆ ئێمه نووسراوه‌كه‌شمان بڵاو كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌زامه‌ندی ده‌ربری بوو! به دڵنیاییه‌وه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی دوای پشوویش چه‌كه‌كان ده‌درایه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو كه ره‌تی كرده‌وه و دوای ئێمه‌ش چه‌ند فراكسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به هه‌مان شێوه ره‌تیان كرده‌وه، ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تیشه كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه بووه هۆی راگرتنی ئه‌و بریاره، ده‌نا بریاره‌كه كه‌وتبووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.''
PM:02:49:20/07/2015