گه‌ریلاکانی په‌که‌که هێرشێکی توند ده‌که‌نه سه‌ر ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورک له ناوچه‌ی ئادیامان و ئه‌فسه‌رێک ده‌کوژرێت و دوو سه‌ربازی تر بریندار ده‌بن و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ئاژاشنی دوغانی تورکی له‌هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا بڵاویکرده‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هێرش کراوه‌ته سه‌ریان پاسوانی به‌نداوێک بوون له‌نزیک شارۆچکه‌ی "کومه‌ر" که‌ده‌که‌وێته نێوان کورک و درین سووه‌وه.
ئاژانسه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سووپای تورکی هێزێکی زۆری له ناوچه شه‌ڕه‌که کۆکردۆته‌وه له جه‌ندرمه‌و کۆماندۆ و پۆلیس و له‌شه‌ڕه‌که‌دا چه‌کی قورس و ناوه‌ندی و بچووک به‌کارده‌هێنرێت.