ده‌میرتاش رایگه‌یاند که ده‌زانن کێ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشکرای که‌سه‌که‌و لایه‌ن و ئه‌وانه‌ی کار ئاسانیان بۆ کردووه، بکات.
له کاتیکدا ده‌سته‌ی باڵای پارتی دیموکراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په) سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه‌ن له‌سه‌ر پرسی ته‌قینه‌وه‌که‌ی پڕسوس، هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند : ژمارەی شەهیدانی تەقینەوەکە گەشتووەتە ٣٢ کەس و ١٠٥ کەسیش بریندار بوون.
ده‌میرتاش جگه له‌وه‌ی میدیاکانی نزیک ئاک‌پارتی تۆمه‌تبارکرد که رای گشتی به‌لاریدا ده‌بن و راستیه‌کان به‌خه‌ڵک ناڵێن وتیشی: ئه‌وان به‌عه‌قڵیه‌تی داعش کارده‌که‌ن.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێویسته چیتر " خۆمان به‌رگری له خۆمان بکه‌ین".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه تا ئێستا خۆپیشاندان له زۆر شاری باکوری کوردستان و ئیسته‌نبوڵ به‌رده‌وامه و قسه له‌سه‌ر کوژرانی خۆپیشانده‌ران و برینداربوونی ده‌یانی تر ده‌کرێت.