داود ئۆغڵو: یەكێك لەتۆمەتبارانی تەقینەوەكەی پرسوس دەستگیركرا

‌ژمارەیەک لە قوربانیەکانی تەقینەوەکە
سەرۆك وەزیری توركیا رایگەیاند یەكێك لەتۆمەتبارانی تەقینەوەكەی دوێنێی شاری پرسوس لە باكوری كوردستان دەستگیر كراوە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمرۆ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند كە هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بەتۆمەتی تەقینەوەكەی دوێنێی شاری پرسوس دەستگیر كردوە.

دوێنێ دووشەممە لەناوەندی كلتوری لاوانی سۆسیالیست لەشاری پرسوس لە سنوری باكور‌و رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویدا كە بەپێی دوا ئامارەكان 31 كەس شەهید بوون‌و زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون.



PM:01:39:21/07/2015