ناسنامه‌ی که‌سێک دۆزراوه‌ته‌وه که پێده‌چێت خۆکوژه‌که‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 20.07.2015 ی پرسوس بێت که تیایدا 31 گه‌نجی سۆسیالیست شه‌هیدبوون، که‌سه‌که ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و دانیشتوی شاری سامسۆر (ئادیامان) ی باکوری کوردستانه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه به‌پێی لێدوانه ڕه‌سمیه‌کان ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن که‌سێکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام به‌ته‌واوی ئاشکرا نه‌کراوه کێ ئه‌نجامیداوه، ناسنامه‌ی که‌سێک له‌ناو ته‌رمه‌کاندا له‌شوێنی ڕووداوه‌که دۆزراوه‌ته‌وه گومان ده‌کرێت ئه‌و که‌سه خۆکوژه‌که بوبێت.
گه‌رچی سه‌ره‌تا وابڵاوکرایه‌وه که ته‌قینه‌وه‌که له‌لایه‌ن خۆکوژێکی ژنه‌وه ئه‌نجامدرابیت، پاشان گوتیان پیاوێک بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه ده‌وڵه‌ت و نه‌لایه‌نه‌کانی دیکه له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه گومانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه زیاترده‌بن.
ئه‌و که‌سه‌ی ناسنامه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه پارچه پارچه بووه ناوی ( شیخ عه‌بدولره‌حمان ئاڵاگیۆزه).
به‌پێی زانیاری ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ده‌ستنیشان کراوه که ئاڵاگیۆز ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام ئاماده‌نین لێدوانی ڕه‌سمی بده‌ن و ده‌یشارنه‌وه، ئاشکرابوو که ئاڵاگیۆز دوومانگ پێش ئێستا چوه‌ته ناو چه‌ته‌کانی داعشه‌وه، ده‌شوترێت هه‌رگیز نابێت که ئه‌و که‌سه به‌ته‌نها و بێ هاوکاری که‌سێک ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامدابێت.
له‌دوای ده‌رکه‌وتنی ئاڵاگیۆز له شاره‌که‌ی خۆیان سامسۆر، له پێنجی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ته‌قینه‌وه‌ی کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی ئامه‌د ڕوویدا، ئه‌و که‌سه‌ش که هێرشه‌که‌ی ئامه‌دی ئه‌نجامدابوو ناوی ئۆرهان گۆنده‌ر خه‌ڵکی هه‌مان شاربوو، به‌پێی زانیاریه‌کان چه‌ته‌کانی داعش ماوه‌یه‌که له‌و شاره ده‌ستیانکردوه به ڕێکخستن و ژماره‌یه‌کی که‌سیان فریوداوه و ناردویانه‌ته ناو ڕیزه‌کانی خۆیان.
گومان ده‌کرێت که‌سانێک هاوکاری خۆکوژه‌که بوبن، چونکه ژنێکی بریندار براوه‌ته نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر سکی پیمی بۆمبایان دۆزیوه‌ته‌وه و یه‌کسه‌ر دوای ئه‌وه پۆلیس ئه‌و ژنه‌یان له برینداره‌کانی تر جودا کردوه‌ته‌وه و پاش تیمارکردنی بردویانه بۆ شوێنێکی نادیار.
به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌قسه‌ی شۆفێری ئۆتۆبوسی هێڵی نێوان پرسوس و رحا ده‌رکه‌وتووه، شۆفێره‌که وتویه‌تی:" سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێش ڕووداوه‌که ژن و کوڕێکی گه‌نج سوار ئۆتۆمبێله‌که‌ی ئه‌و بوون، به‌ترس و شڵه‌ژاویه‌وه جانتاکه‌ی پشتیان له باوه‌شیان دانابوو، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتونه‌ته ناو پرسوس هه‌ردوو که‌سه‌که پرسیاری ناوه‌ندی کلتوری ئامارا شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان کردوه و له‌وێ دابه‌زیون.