پارێزگاری کەرکوک، نەجمەدین کەریم رایدەگەیەنێت کە ئەوان سورن لەسەر لامەرکەزیەت‌و دەڵێت " ئه‌وه‌ى دژى ئه‌و كاره‌يه با په‌نا به‌رێته به‌ر دادگاى ئيتيحادى".
نەجمەدین کەریم، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " ياساى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌موو پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌و كه‌ركوك به‌ده‌ر نيه له‌و ياسايه".
پارێزگاری کەرکوک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کەکەروک ئەو مافەی نەبێت‌و دەڵێت " له ناوه‌ڕاستى مانگى ئاب چونكه له شارى كه‌ركوكدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و ده‌نگۆيانه نابێته مايه‌ى ده‌ست به‌رداريمان و ئيداره‌ى كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنى سيستمى لامه‌ركه‌زى ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕياره نه‌شيگرێته‌وه و ئێمه ئاماده‌ى جێبه‌جێكردنين".
نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتيشى له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت بڕياڕێك يان نيازێك هه‌يه بۆ بێبه‌ش كردنى كه‌ركوك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌وه به‌ڵگه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بايه‌خ به شارى كه‌ركوك نادات و ئاماژه‌شه بۆ گرنگى شارى كه‌ركوك و هه‌وڵێكه بۆ فشار خستنه سه‌رى به‌ڵام ئێمه له كه‌ركوك هه‌ر ده‌بينه خاوه‌نى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه