بەپەلە.. پەكەكە كوشتنی دوو پۆلیسەكەی توركیای گرتەئەستۆی خۆی
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بەلێدوانێک ئاشکرایدەکات کە ئەو 2 پۆلیسە تورکە لە شارۆچکەی سەرێکانی باکوری کوردستان لەلایەن گروپێکی ئەوانەوە کوژراون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سەرێکانی سەر بە پارێزگای رحا 2 پۆلیس بە کوژراوی لە ماڵەکانی خۆیاندا دۆزرانەوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بەو روداوە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. لە لێدوانەکەدا هاتووە: "رۆژی 22ی تەموز گروپێکی فیدایی ئاپۆچی بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵکوژییەکەی پرسوس، ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00 لەبەرامبەر دوو پۆلیس کە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە چالاکییەکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا هەردوو پۆلیس بەناوەکانی فەیاز ئوززساحرا و ئۆکان ئاجار کوژران".
هەپەگە هەروەها ئاشکرای دەکات کە ناسنامە و چەکەکانیشیان لەلایەن ئەوانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
PM:03:37:22/07/2015