ئەنجامی کۆتایی راپرسیەکەی کەناڵی جزیرە لەسەر دەوڵەتی کوردی

ئەمرۆ کۆتایی بەو راپرسییە هات کە پۆرتاڵی کەناڵی جزیرە لەسەر دەوڵەتی کوردی رایگەیانبوو، تێیدا پرسیارکرابوو لەسەر ئەوەی ئایا لەگەڵ ئەوەدایت دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ دروستبکرێت، وەڵامەکانیش بریتیبوون لە بەڵێ‌و نەخێر‌.

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە 81%ی بەشداربوان کەدەکاتە99131 کەس لەگەڵ ئەوەبوون کە کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت لەبەرامبەردا 19% کەدەکاتە23205 کەس دژی بەدەوڵەتبونی کوردستان بوون.

راپرسییەکە لە رۆژی 19/7/2015 راگەیەندراو تا ئەمرۆ 22/7/2015 بەردەوام بوو تێیدا 122336 کەس تێیدا بەشداریانکردوە.



PM:05:53:22/07/2015