لەسەدا چەندی خاكی عێراق لەكۆنترۆڵی داعشدایە؟

نێردەی تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ئەو رێژەیەی خاكی عێراق ئاشكرا دەكات كە تا ئێستاش لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدایە.

بەپێی ئاژانسی ئیتارتاسی روسی، یان كۆبیچ، نێردەی تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) لە راپۆرتی سێ مانگەی خۆی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: ماوەی ساڵێك لە كەوتنی شاری موسڵ بەدەستی چەكدارانی داعش تێپەڕ دەبێت بەڵام تائێستاش یەك لەسەر سێی خاكی عێراق لەژێر كۆنترۆڵ‌و ئیدارەی چەكدارانی داعشدایە.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە: لەماوەی سێ مانگی رابردوو چالاكی هێزە ئەمنییەكان عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ میلیشیا شیعەكان (حەشدی شەعبی)‌و هێزەكانی هاوپەیمان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هێرش‌و چالاكییانە هیچ ئەنجامێكی بەرچاوی نەبووە.

یان كۆبیچ هەروها دەڵێت: هاوئاهەنگی نێوان حكومەتی بەغدا‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت بۆ رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ داعش بەسوود بێت، بەڵام ناكۆكییەكانی بەغدا‌و هەولێر لەسەر دابەشكردنی داهاتە نەوتییەكان تا ئێستاش بەردەوامە.



PM:02:59:23/07/2015