یەپەگە لەكۆبانێ سەركەوتنێكی دیكە تۆمار دەكات

ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە لەباشووری کۆبانێ لەدژی داعش بەردەوامە, شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە توانیان رێگەی نێوان رەقا و سیرین بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ماوەی دوو هەفتەیە ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە لە هەرێمی نێوان رەقا و سیرین بەردەوامە و شەوی رابردووش بەتەواوی رێگەی نێوان ئەو دووشارە کەوتۆتە بەردەستی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە کە شاری سیرین و رەقا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە شارۆچکەی سیرین و چەكدارانی داعشیان لەوشارە گەمارۆداوە و هەروەها لەگوندی مەلیحی نزیکی ئەو شارۆچکەیە یەپەگە و یەپەژە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە و تا ئێستاش شەڕ لەو گوندە بەردەوامە.



PM:04:07:24/07/2015