ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی ‌و هەولێر خۆپیشاندانە

بۆ ئیدانەكردنی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ لە سلێمانی‌و هەولێر خۆپیشاندان بكرێت.

بەدەستپێشخەری گەنجانی وڵات پارێزی کوردستان و بە بەشداری تەڤگەری ئازادی، ڕێکخراوی تەڤ – دەم، پارتی یەکیتی دیموکراتی(پەیەدە) و رێکخراوی ژنانی ئازدی کوردستان ( ڕژاک) کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌به‌ر هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی تاوەکو بەردەمی باخی گشتی چالاکی ڕێپێوان ئەنجامدەدرێت.

هه‌ر بۆ هەمان مەبەست، لە شاری هەولێر کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە پارکی شەهید سامی عبدولرەحمان چالاکیه‌کی هاوشێوە ئەنجامدەدرێت.



PM:02:27:25/07/2015