"هەڵوێستی بارزانی خەنجەردانە لەپشتی كوردانی باكور"

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سۆران عومەر دەنوسێت كە زانیاری مەترسیدار لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی بارزانی‌و داود ئۆغڵو لەمیدیای توركی بڵاوبووتەوە.

سۆران عومەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك دەنوسێت:

"زانیاری مەترسیدار لەسەر پەیوەندیە تەلەفونیەکەی بارزانی و داود ئۆغلۆ بڵاوبۆتەوە لەمیدیای تورکیا، جگە لەوە هاتنی وەزیری بەرگری ئەمریکا دوێنێ بۆ هەرێم، وەک ئۆباما بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاماژەی پێکرد بۆ ئەوەبووە کە ڕەزامەندی بارزانی وەربگرن لەسەر گواستنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان بارزانیش ڕەزامەندی دەربڕیوە.
ئیدانە نەکردنی ئەو بۆردومانانە ڕێگری نەکردنی مانای پشتیوانیکردنە لەوەی فڕۆکەی وڵاتێکی بێت و نیشتمانەکەی تۆ بۆردومان بکات! ئەمە خیانەتە.
ئەمە کارەساتێکی نوێیە ڕوو لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکات و خەنجەردانە لەپشتی کوردانی باکورو هەڕاج کردنی باشورە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی".



PM:05:25:25/07/2015