پەرلەمانتارێكی پارتی ئیدانەی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دەكات

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە پەیامێكدا ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیاوە.

ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پارتی لە پەیامێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:

وه‌كو ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی باشووری كوردستان كه‌ سیمبولی شه‌رعی و میراتگری خوێن و فرمێسكی ده‌یان ساڵه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورده‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی بۆردومانی ده‌وڵه‌تی توركی ده‌كه‌م بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ، له‌ سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به‌ دۆزی ڕه‌وای كورد له‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان به‌ هه‌مان شێوه‌ی كه‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموێ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ و برایانمان له‌ باكووری كوردستان به‌شێكن له‌ جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ زامداره‌ بۆیه‌ خۆم به‌ هاوده‌نگ و هاوخه‌میان ده‌زانم
ڕسوایی بۆ دوژمنان
سه‌رفراز بێت كوردستان

ئاری محمد هه‌رسین
٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٥



PM:05:00:27/07/2015