سوپای توركیا بارەگاكانی یەپەگەی لە رۆژئاوای كوردستان تۆپباران كرد

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە راگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنن كە  تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بارەگاكانی یەپەگە‌و هێزەکانی سوپای ئازادیان لە گوندی مەغاز لە ڕۆژئاوای کۆبانێ و تەل فیندیرا لە خۆرئاوای گرێ سپی تۆپبارانکردوە.

یەگەپە لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠ تۆپخانەکانی تورکیا بنکەکانی شەرڤان و سوپای ئازادیان لە گوندی مەغاز سەر بە شارۆچکەی جەرابلوس لە ڕۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات هەر شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١ تۆپخانەکانی تورکیا گوندی تەل فیندیرایان لە خۆرئاوای گرێ سپی تۆپباران کر دو ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی شەرڤان بەربوو.

یەپەگە ڕاشیگەیاندووە، سوپای تورکیا لە جیاتی ئەوەی بنکەکانی داعش بۆردوومان بکات، بنکەکانی ئەوانی تۆپباران کردووە.
یەپەگە هۆشداریشیداوەتە حکومەتی تورکیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجوڵێتەوە و جارێکی تر بنکەکانیان تۆپباران نەکاتەوە.



PM:05:36:27/07/2015