نەوشیروان مستەفا سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سلێمانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گٶڕان، نەوشیروان مستەفا سەردانی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ ماڵی کۆسرە ت رەسوڵ لە گردی عەلی ناجی لە سلێمانی بووە. ( ماڵەکەی کۆسرەت رەسوڵ بە ماڵی پاڕیزگاری سلێمانی لە عەلی ناجی ناسراوە).

ئەم سەردانەی نەوشیروان مستەفا دەچێتە خانەی چاکبوونی پەیوەندییە سیاسیەکانی نێوان هەردوولا و چاکبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان سەرکردەو کادیرانی ئەو دوو حیزبەوە.

نەوشیروان مستەفا لە چەند مانگی رابردوودا هەموو سەرکردەکانی یەکێتی بیینوەو سەردانیان کردووە، تەنها کۆسرەت رەسوڵ مابوو کە لەنزیکەوە لە گەڵ ناوبراودا یەکتریان نەبینیبوو، سەرەتای ئەم هەفتەیەش نەوشیروان مستەفا سەردانی کۆسرەت رەسوڵی لەماڵەکەی خۆیدا کرد.
ئەمڕۆش ٧/٢٨ ناوبراو بە هاوڕێیەتی وەفدێکی گۆڕان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کرد، بەلام هەردوو جێگرەی سکرتێری گشتی کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون و لەهەولێربوون.



PM:10:46:28/07/2015