قوباد تاڵەبانی وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە

‌قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە "دراوسێی یەکترین، پێویست ناکات لە رێی ئینتەرنێتەوە قسە بکەین”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامێکدا، بە عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "پێم سەیرە لە بڕی تەلەفۆن، لە فەیسبووکەوە پەیامم بۆ دەنێرێت”.

پێشتر عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوای لە قوباد تاڵەبانی کردبوو، واز لە بیرۆکە و هەوڵی قەرزکردن بۆ حکوومەت بهێنێت.

لەبەرامبەرادا، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "ئەگەر ئەو بەرێزە لە جیاتی موزایەدەکانی قسەیەکی لەگەڵ من بکردایە، پێم دەگوت، کە  لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارماندا جارێ هیچ قەرزێک وەرنەگرین”.

تاڵەبانی ئاماژە بەوەشدەکات، کە ئەگەر ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان سەردانی بکردبووایە، ئەوا "هەندێک لە زانیارییە هەڵەکانی لەسەر دۆخی ئابووری کوردستانیم بۆ راست ئەکردەوە”



PM:02:21:29/07/2015