پەکەکە سەرجەم قوربانیەکانی هێرشەکەی تورکیا رادەگەیەنێت

وتەبێژی هێزی پاراستنی گەل رایگەیاند : لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە، تەنها ٥ گەریلا شەهیدبوون و ٧ تریش بریندار بوون.

بەختیار دۆغان وتەبێژی پاراستنی گەل بە رادیۆی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: زیانێکی ئابوری گەورە لەو هاوڵاتیانە کەوتووە کە ماڵ و باخەکانیان کەوتوونەتە شوێنی بۆردومانەکە.

دۆغان دەڵێت: هێزەکانمان ماوەیەکی زۆر لەسەر داوای سەرۆک عەبدوڵا ئۆچ ئالان هیچ جموجوڵێکیان نەکردووەو حکومەتی تورکیا ئاگر بەستی شکاندووە.



AM:09:27:30/07/2015