بەپەلە.. خۆپیشاندەران رێگەی سلێمانی - عەربەتیان داخست
خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە کەمی خزمەتگوزارییەکان خۆپێشاندانیان کرد‌و رێگەی سەرەكی سلێمانی - عەربەتیان داخست.
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەك لە دانیشتوانی عه‌ربه‌ت به‌دژی که‌می خزمه‌تگوزاریه‌کانی کارەبا و ئاو ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد و ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی عه‌ربه‌ت سلێمانی یان له هاتوچۆ داخست و ئاگریان له‌سه‌ر ڕێگاکان کردوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندەران رایانگەیاندوە بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزاییەكانیان تا لەلایەن كاربەدەستانەوە وەڵامیان دەدرێتەوە.
PM:04:34:30/07/2015