راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ بە پێویستی دەزانێت کورد‌و تورکیا بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كریستیان ڤێرتس رایگه‌یاند: ئه‌نگیلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌بایه‌خێكی گه‌وره‌وه ته‌ماشای پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا ده‌كات و هیواداریشه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامبێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌كی نوێ.
سوسن شبلی له‌مباره‌یه‌وه وتی: دواجار بۆ دواڕۆژی توركیا باشتره كه پابه‌ندبن به‌پرۆسه‌ی ئاشتی و به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئۆپۆزسیۆنی چه‌پی ئه‌ڵمانیاش ساره ڤاگنیشت داوای له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بكات و لێدانی شه‌ڕڤانانی كورد شه‌رمه‌زار بكات و هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سیش ده‌ستبه‌رداری پشتگیری توركیا بێت.