پەرلەمانتارێكی پارتی داوا دەكات حیزبەكەی دانوستان رابگرێت‌و راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دانوستان بكات
ئاری هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی داوا لە مەكتەبی سیاسی پارتەكەی دەكات دانوستان لەگەڵ حیزبەكانی دیكە رابگرێت (كە ئەوان بە نوێنەری ئێران ناودەبات)و راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دانوستان بكات.
ئاری هەرسین لە نامەكەیدا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنوسێت: كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی نه‌فس نزم ده‌ستخۆشی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی ( هه‌رێمی كوردستان - توركیا) بكه‌ن، دانوسان به‌سه و ته‌واو. یان با ڕاسته‌وخۆ با له‌گه‌ڵ ئێران مفاوه‌زه بكه‌ین (نه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره كانیان)، یان هه‌ر ئێستا با بیكه‌ینه دوو ئیداره‌یی و نه هێڵین موئامه‌ره‌ی شه‌ڕی براكوژی سه‌ر بگرێت و ساڵی (١٩٦٤) دووباره بێته‌وه.
پێشتر ئیسماعیل گەڵاڵی ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەستخۆشی لەپەكەكە كردبوو بۆ تەقاندنەوە بۆری گواستنەوە نەوتی كوردستان بۆ توركیا.
PM:12:16:31/07/2015