عێراق لەمانگی رابردوو نزیكەی 5 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەمانگی تەمموزدا هەناردە كردنی نەوت لەچاو مانگی حوزەیراندا زۆرزیادی كردوە و گەیشتوەتە 96 ملیۆن بەرمیل نەوت.

عاصم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە"لەمانگی تەمموزدا وەزارەتی نەوت 96ملیۆن و 245هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و بەمەش كۆی گشتی پارەی فرۆشتنی نەوت چوار ملیار و 908ملیۆن دۆلاربووە"

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە" نرخی بەرمیلێك نەوت بەتێكرا بە 50 دۆلارو 996سەنت دیاریكراوە "

عاصم جیهاد ، راشیگەیاندوە" تێكرای هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی باشورو پێوانەیەكی قیاسی بڕیوە و گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 64 هەزار بەرمیل لە ڕۆژیكدا".



PM:01:52:01/08/2015