پەكەكە هێرشی كردەسەر ناوەندێكی سەربازیی توركیا

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای وان لە باكوری كوردستان هێرشیان كردەسەر بنكەیەكی پۆلیس‌و زیانیان بە هێزەكانی پۆلیس گەیاند.

هەواڵنێری ئاناتۆلی توركیا بڵاویكردەوە گەریلاكانی پەكەكە ئەمرۆ شەممە بە هاوەن‌و كڵاشینكۆف هێرشیان كردەسەر بنكەیەكی پۆلیس لە ناچەی "ئەدەرك" لە پارێزگای وان‌و پاش ئەوەش شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان پەكەكە‌و پۆلیس دروست بوو.

هەواڵنێرییەكە بە بێ ئاماژە بە زیانەكانی هێزەكانی پۆلیس راگەیاند لەو شەڕەدا دوو گەریلای پەكەكە شەهید بوون.



PM:02:01:01/08/2015