ئەمانە بخۆ و نیكۆتینی جەستەت كەم بكەرەوە

بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنی كۆمەڵێك خۆراكی جیاواز سودێكی زۆریان بۆ ئەو كەسانە هەیە كە جگەرەكێشن و دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بهێنن، چونكە ئەو خۆراكانە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی نیكۆتین.

ئەو خۆراكانە بریتین لە:

1- پرتەقاڵ: خواردنی پرتەقال توانای لەش بۆ لەناوبردنی ماددەی نیكۆتین زیاد دەكات. 

2- گوێزەر: بونی ڤیتامینەكان لە گێزەردا دەبێتە هۆی پاكردنەوەی لەش لە ماددەی ژەهراوییەكان و كەمكردنەوەی كاریگەری نیكۆتین. 

3- بروكلی: خواردنی ئەو سەوزەیە دەبێتە هۆی پاكردنەوەی سییەكان و كەمكردنەوەی ڕێژەی نیكۆتین.

4- سپێناخ: سپێناخ دەبێتە هۆی تێكدانی تامی جگەرە لە دەمی جگەرەكێشدا، بەمەش حەزی جگەرەكێشان كەمدەبێتەوە.

5- ئاو :خواردنەوەی زیاتر لە دوو لیتر ئاو دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژەهرەكانی لەش بە تایبەت ماددەی نیكۆتین.



PM:04:36:01/08/2015