سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: کوردستان موڵکی هه‌موومانه و که‌س لێره میوان و غه‌ریب نیه، که‌سیش ناتوانێت بڵێت لێره بڕۆن.
عادل موراد لە کۆنفرانسی یه‌کێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستانی وتی: ئه‌و شوێنه‌ی تورکیا بۆردومانی ده‌کات نهگهریلا و نه پێشمه‌رگه‌ی لێنیه به‌ڵکو ته‌نها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی لێیه، مه‌خابن ئه‌و بۆردومانانه‌ی تورکیا زۆر دژواره”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا:” هه‌موو جیهان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردومانه بێده‌نگن، له فه‌ڵه‌ستین منداڵێک کوژرا هه‌موو فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌ستانه سه‌رپێ و خۆپێشاندانیان کرد، مه‌خابن تا ئێستا گه‌له‌که‌مان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان هیچی نه‌کردوه، جگه له یه‌کێتی و گۆڕان و چه‌ند لایه‌نی تر هیچ لێدوانێکی تر نه‌دراوه، پێویست بوو له شاره‌کانی کوردستان چالاکی پڕۆتستۆی مه‌زن پێکبهاتایه”.
سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئەوەشی ڕاگەیاند: وه‌ک ده‌زانن یه‌که‌مجاره پێشمه‌رگه‌کان تێکه‌ڵ یه‌ک ده‌بن، من شه‌رڤانی عه‌فرینم له که‌رکوک دی، پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه‌ش چوونه کۆبانێ، پێشمه‌رگه و شه‌رڤان به‌یه‌که‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن، مێژوو به‌یه‌که‌وه ده‌نوسنه‌وه ، ده‌وڵه‌تی کوردی به‌م شێوه‌یه دروست ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت به لێدانی خه‌نده‌ق و قسه دروست نابێت، به‌ڵکو به تێکه‌ڵاوبونی خوێنه‌کان دروست ده‌بێت، ئێمه له ئامه‌د میوان نین ئێوه‌ش له سلێمانی میوان نین، له قامیشلۆش بین میوان نین، هه‌موویان شاری ئێمه‌ن، که‌س لێره میوان و غه‌ریب نیه، که‌سیش ناتوانێت بڵێت لێره بڕۆن، کوردستان موڵکی هه‌موومانه”.