فەرماندەی گەریلاکانی پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بۆری نەوتی هەرێم بڕیاری فەرماندەیی نییە، گەریلاکان لەو ناوچەیە ئەو کارەیان کردووە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاندوه که‌له ٩/٢٧ دا گه‌ریلا هێرشێکی کردوه‌ته‌سه‌ر بۆردیه نه‌وته‌کان له باکوری کوردستان.
هه‌په‌گه له‌و باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌م شێوه‌یه ده‌دات" له دژی ئه‌و هێرشه سه‌رتاسه‌ریه‌ی سوپای تورکی داگیرکه‌ر دژی گه‌ریلا ده‌ستی پێکردوه، ڕۆژی ٢٠١٥/٧/٢٩ له‌ناوچه‌ی سلۆپی شڕنا‌خ، یه‌کینه‌یه‌کی گه‌ریلای ناوچه‌که به بڕیاری خۆیان چالاکیه‌کیان ئه‌نجامداوه و هێڵی نه‌وتی ناوچه‌که‌یان ته‌قاندوه‌ته‌وه، ئه‌و چالاکیه‌ش به‌بڕیاری (هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، هه‌په‌گه) نه‌کراوه.
هه‌په‌گه ده‌ڵێت:" ئێمه وه‌ک هێزه‌کانی هه‌په‌گه هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنیمان له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی باشووری کوردستان نیه، پێویسته له‌و بابه‌ته‌شدا له هه‌ڵوێستی هه‌ستیار و به‌رپرسیارێتی ئێمه تێبگه‌ن، ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی باشووری کوردستانه‌وه له‌و لایه‌نه‌وه دراون ڕاست نیه و ته‌نها هاندانێکه".
هه‌په‌گه له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت:" ئه‌و یه‌کینه‌یه‌ی ئه‌و چالاکیه‌یان ئه‌نجامداوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و بۆریه نه‌وتانه هی کێیه چالاکیه‌که‌یان کردوه، بۆیه نرخاندنێکی جیاواز و چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان به‌هه‌ر ئامانجێک بێت خزمه‌ت به که‌س ناکات".