فراکسیۆنی یەکێتی داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا دەکات

فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا دەکات لەبارەی بۆردوومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2-8-2015، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە یاداشتێکدا کە واژۆی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکیسیۆنەکەی لەسەرە، داوا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات باڵیۆزی توركیا بۆ پەرلەمان بانگهێشت بكرێت.

وەک لە یاداشتەکەدا ئاماژەی بۆکراوە، فراکسیۆنی یەکێتی داوادەکات لێپرسینەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا بکرێت لەبارەی پاساویان لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق  و بە ئامانجگرتنی ناوچە و دێهاتەکانی باشووری کوردستان کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.



PM:05:29:02/08/2015